مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق به فه‌رمی یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانیان دیاری كرد كه ڕۆژی 2ی مانگی ئاداری 2025.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19-2-2025 نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی ،مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق به فه‌رمی رایگه‌یاند ، 2ی مانگی ئادار كه ده‌كاته ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت له عێراقدا .
ئه‌مه له كاتێك دایه كه هیچ ساڵێك سوننه‌و شیعه‌ی عێراق له یه‌ككاتدا یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانیان دیاری نه‌كردووه ئه‌وه‌ش به هۆكاری جیاواز ، به‌و پێیه‌ش بێت وه‌قفی سوننی عێراقی 1ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن به یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه ده‌كاته رۆژی سێشه‌ممه .
به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه كراوه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ 30 رۆژی پڕ نابێت و 29 رۆژ ده‌بێت له عێراقدا .كاتی بانگی مه‌غریب له یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان 6 و 15 خوله‌ك ده‌بێت و تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ده‌گاته نزیك 6 و 40 خوله‌كی ئێواره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.