به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناوه‌كانی سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق ، ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق بڕیاریدا ناوی 300 هه‌زار كه‌س له سیسته‌می پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دووربخاته‌وه .
ئەحمەد موسەوی سەرۆكی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عیراقی رایگەیاندووه ، لەچوارچێوەی هەنگاوه بەردەوامەكانیان بۆ ئه‌نجامدانی رێكاری پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ی كە پێویستیان بە یارمەتی داراییه، ناوی زیاتر لە 300 هەزار كەس لە سیستمی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دورخراونەتەوه ،ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چێك كردنه‌وه‌ی ناوی سوودمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی كه پێویستییان به‌و هاوكاریه هه‌یه .
سەرۆكی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌مانه‌وێت كه‌سانی موسته‌حه‌ق سوودمه‌ند بن له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیه ئه‌و جه‌رده ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه، چونكه ده‌مێكه هه‌ستمان كردووه خه‌ڵكانێكی زۆر ناویان له سیسته‌مه‌كه هه‌یه كه له شوێنی تر یان وه‌زاره‌تی تر له عێراق سوودمه‌ندن ،واته له یه‌ك كاتدا دوو مووچه‌یان له حكوومه‌تدا هه‌یه .
ئەحمەد موسەوی راشیگه‌یاندووه ، ئه‌م هه‌نگاوه چاكسازییه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌ستمان پێكردووه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات و ته‌رخان كردنی هاوكاری باشتر بۆ ئه‌وانه‌ی كه موسته‌حه‌قن و پێویسته ناویان له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت . دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌مواری خشته‌كانی یاسای بودجه‌ین تا ده‌ستمان كراوه‌تر بێت بۆ دابین كردنی هاوكارییه‌كان بۆ سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.