هه‌فته‌یه‌كه له زۆربه‌ی شار و پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندانه ،زۆربه‌شیان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له حكوومه‌تی عێراق ، به‌تایبه‌تی پریشكانی تازه ده‌رچووی زانكۆكان، داوا ده‌كه‌ن له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2025ی عێراق شوێنیان بۆ بكرێته‌وه و به هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن له نه‌خۆشخانه فه‌رمییه‌كاندا .
هه‌فته‌ی ڕابردوو پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له پارێزگاكانی به‌غداد ، نه‌جه‌ف ، بابڵ له‌به‌رده‌م پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ،دروشمه‌كانیان بریتی بوو له دامه‌زراندن وه‌كو پزیشكی هه‌میشه‌یی له بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا ، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق په‌راوێزخراوه و ئێمه چه‌ندین ساڵه ده‌خوێنین مافی خۆمانه دابمه‌زرێین ، چونكه دامه‌زراندنمان په‌یوه‌سته به لایه‌نی ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك ئه‌وه‌ش نابێت فه‌رامۆش بكرێت .
له لایه‌كی ترهه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 16-2-2025 سه‌دان كارمه‌ندی ژینگه‌پارێز له پارێزگای به‌سره گردبوونه‌وه و داوای زیادكردنی مووچه‌یان كرد ،له دروشمه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه پێویسته هه‌مواری مووچه و ده‌رماڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بكریته‌وه به‌جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی ئیستادا .
جێی باسه ، زۆرترین مووچه‌ی كارمه‌ندانی ژینگه‌پارێز له پارێزگاكانی عێراق له نێوان 170 هه‌زار دینار تا 350 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌بێت . تا ئیستا وه‌كو پێویست وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له پارێزگاكانی عێراق نه‌دراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.