رافائێل گرووسی ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نابێت له‌وه زیاتر خه‌مسارد و بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆمدا ، چونكه ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌بینرێ به‌رامبه‌ر ئێران كات به‌فیڕۆ دانه و ده‌بێت هه‌رچی زووه سنوور بۆ ئێران دابنرێت له په‌ره‌پێدانی چاڵاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی .
رافائێل گرووسی ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، له په‌راوێزی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاسایشی میونشن ڕووی له رۆژناڤانان كرد و رایگه‌یاند، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا راپۆرتێكی گشتگیر ئاماده ده‌كه‌ین و رای گشتی جیهانی دێنینه سه‌ر هێڵ، به‌ڵكو له‌مساڵد بتوانین سنوورێك بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دابنێین ، چونكه به‌داخه‌وه ئێران ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی زۆر به‌رزكردووه‌ته‌وه و گه‌یاندوویه‌تیه ئاستێكی مه‌ترسیدار كه 250 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوه .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، پێویسته له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م پرسه به شێوه‌ی سیاسی چاره بكرێت و راشیگه‌یاند تا ئیستا له‌و باره‌یه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره نوێیه‌كه‌ی نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئیران . به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ن له دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی له‌مه‌ر جله‌وگیركردنی چاڵاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.