له چوارچێوه‌ی قوڕسكردنی پێدانی مافی ره‌گه‌زنامه به په‌نابه‌ران حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند ، له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ره‌گه‌زنامه و مانه‌وه به‌و په‌نابه‌رانه نادرێت كه له‌ڕێگه‌ی مه‌ترسیداری ئاوی ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به‌و وڵاته .
ئیتر له‌مه‌ودوا یاساكه هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه به ڕێگه‌ی نا یاسایی و ئاوی ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به وڵاتی به‌ریتانیا ، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی په‌ناخوازانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی وڵاته‌كه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیایان سه‌ركۆنه كرد.
یاساكه له دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 10-2-2025 چۆته بواری جێبه‌جێكردن و هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه له‌مه‌ودوا داده‌خرێن كه تایبه‌تن به‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به ڕێگه‌ی ئاوی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا و داوای مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه ده‌كه‌ن .
له یاسا تازه‌كه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیادا هاتووه ، كۆچی مه‌ترسیدار بۆ به‌ریتانیا بریتییه له به‌له‌م، خۆشاردنه‌وه له ناو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و هه‌ر جۆره رێگه‌یه‌كی تر كه بۆ سه‌ر گیانی په‌نابه‌ره‌كه مه‌ترسیدار بێت ده‌گرێته‌وه .
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتر ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له رێگه‌ی نا یاساییه‌وه ده‌گه‌یشتنه به‌ریتانیا، ده‌بوایه 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی دۆسیه‌كه‌یان بكه‌ن ،به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی ده‌ركراوه، 71 هه‌زار په‌ناخواز له مافی ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش ده‌بن و زوو وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه .
ساڵی رابردوو 2024، 37 هه‌زار كۆچبه‌ر له رێی به‌له‌مه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا، به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ش بێت هه‌موو ئه‌وانه له مافی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی بێبه‌ش ده‌بن له خاكی به‌ریتانیادا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.