به‌ده‌ر له چاوه‌ڕوانییه‌كان رووسیا سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 12-2-2025 هێرشێكی فراوانی بۆ سه‌ر كیێڤی پایخه‌تی ئۆكراینا ئه‌نجامدا .ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكیش رایگه‌یاند ، رووسیا سه‌لماندی كه نیازی ئاشتی نییه .
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سوپای رووسیا هێرشێكی چڕی بۆ سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا ئه‌منجامداوه ،ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو هه‌ر له‌م هێرشه‌دا رووسیا 123 درۆن و 71 هاژه‌كی دوورهاوێژی به‌كارهێناوه ، هه‌روه‌ها سوپای ئۆکراینا ڕاگەیاند، توانیوویانه بەرپەرچی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بده‌نه‌وه‌و 71 درۆن و 6 هاژه‌ك بخه‌نه خواره‌وه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، پوتین سه‌لماندی كه نیازی ئاشتی نییه و ڕێگاخۆش ناكات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێت، دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر فشارێکی نێودەوڵەتی لە دژی ڕووسیا بە کار نەهێنرێت ئه‌وا بی شك رووسیا لە کووشتنی هاوڵاتیانی ئۆکرایناو وێرانکردنی شارەکانمان بەردەوام دەبێت .
هه‌ربە پێی بڵاوکراوەکەی نوسینگه‌ی سەرۆکی ئۆکراینا، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ی ڕووسیادا،هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گیانی لە دەستداوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.