Erbil 5°C سێشەممە 11 شوبات 20:46

ترەمپ بۆ حەماس: ئەگەر (بارمتەکان )ئازاد نەکەن دۆزەختان نیشان دەدەم

100%

سەرۆکی  ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەمە بە فەرمی بە بەرپرسانی حەماسی ڕاگەیاند، تا رۆژی شەمە کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ بارمتە ئیسڕائیلیەکان ئازاد بکەن.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ پێشنیاری کرد ئەگەر حەماس تا پاش نیوەڕۆی شەممە هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ئیسرائیل ڕێکەوتنی ئاگربەست هەڵبوەشێنێتەوە.

 

گوتیشی ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل بەجێ دەهێڵێت تا بڕیار بدات چی بەسەر ئاگربەستە لاوازەکەیان لەگەڵ حەماس دێت.

 

ترەمپ دەڵێت ،پێم وایە کاتێکی زۆر و باشمان داوەتە حەماس تا بتوانن بڕیار بدەن ، ئایا ئازادیان دەکەن یان دووبارە دەچنەوە جەنگ ، لەکاتی رازیبوون بە بڕیارەکە دەبێت هەموو بارمتەکان پێکەوە ئازاد بکەن نەک بە چەند جارێک.

 

گوتیشی، من نازانم ئیسڕائیل لە بارەی ئەم کارەوە چی دەکات بەس من وەک خۆم بەڵین دەدەم رۆژی شەمە بارمتەکان رادەست نەکەن دۆزەخیان نیشان دەدەم، لەم بارەیەوە لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین نتانیاهۆ دەدوێم بزانم دوا هەڵوێستی ئەوان چیە.

 

لەکاتی پرسیار کردن لە ترەمپ سەبارەت بە بەشداری کردنی هێزەکانی ئەمریکا ،گوتی، با چاوەڕوان بین بزانین چی روودەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.