Erbil 9°C سێشەممە 11 شوبات 11:06

بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارە عەرەبە دەستگیر دەكات كە لە بەغدا دایك و كوڕێكی كوشتبوو

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی عەرەبی دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و سوتاندنی دایك و كوڕێك.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ‎دوای ئەوەی لەلایەن بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە لە ڕێکەوتی 7/1/2025 دوو تۆمەتبار لە شاری بەغدا هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی دایک و کوڕێک بەناوەکانی (علی سعدی علووش) و (ساميه عبدالله جعفر)، تەرمەکەیان سوتاندووە و فرەیانداوەتە ڕووبارێکەوە و بڕی 200 هەزار دۆلاریان بردوە، دواتر لەلایەن دادگای کەرخ لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع، ح، أ) هەڵهاتووە بۆ شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆحەشاردانی لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا.

هەروەها رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەكەمان دەستگیر کرد، هەروەها تۆمەتباری دووەم کە دەکاتە زاوای تۆمەتباری ناو هاتوو، لە شاری بەغدا خۆی حەشارداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.