میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه ، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 4.8 و 5.1 پلەی رێختەر، لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لەنێوان تورکیا و یۆنان تۆمارکراون.
دەزگای ئافاد كه سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ده‌كات رایگه‌یاندووه ، لە 48 کاتژمێری رابردوودا چه‌ندین بوومەلەرزە و پاشلەرزەی وورد و چڕ روویانداوە لە دەریای ئیجە، به‌تایبه‌ت لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک پارێزگای موغڵای تورکیا و دوورگەکانی ئەرمۆپۆلی و کاریستۆس لە سنوورە ئاوییەکانی ئەسینا له یۆنان .
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ده‌زگای ئافاد، بوومەلەرزەکان بە قووڵایی 7.0 بۆ 7.11 کم تۆمارکراوه .ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه بوومه‌له‌رزه‌كان دۆخی ده‌ریای ئیجه‌ی نا سه‌قامگیركردووه له‌ڕووی هاتوچۆی ده‌ریایی له نێوان توركیا و یۆنان‌دا .
ده‌زگای ئافاد ئاشكراشی كردووه ، بوومەلەرزە و پاشلەرزەکان لە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لەنێوان پارێزگەکانی چاناکالە، ئیزمیر، ئایدن و موغڵا تۆمارکراون. هەمان کاریگەرییان لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنانیش هه‌بووه
پێی ئاماره‌كان ، پێشتریش له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌و هه‌ڵكشان و داكشانی ده‌ریای ئیجه چه‌ندین كه‌س و كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه ،تایبه‌ت ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌ورووپا ڕێگای ئاوی ده‌ریای ئیجه‌یان به‌كار هێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.