وەرزی چاندنی پەتاتە لە بەردەڕەش دەستی پێكردووە، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش رایگەیاندووه، ، پێشبینی دەكرێت ئه‌مساڵ 20 ھەزار دۆنم زه‌وی بۆ چاندنی پەتاتە ته‌رخان بكرێت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەمساڵ بەھۆی كەمیی باران، وەرزی چاندنی په‌تاته 15 رۆژ دوا كەوتووه .
ئەندازیار تەحسین سلێمان گۆران بەڕێوەبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش، بۆ میدیاكان راگەیاندووه، ساڵانی ڕابردوو لە ناوەڕاستی مانگی یەك دەست بەچاندنی پەتاتە دەكرا لە بەردەڕەش، ئەمساڵ بەھۆی دواكەوتنی باران، لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەست بەچاندنی پەتاتە كراوە و تا ئێستاش بەردەوامە .
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی به‌رده‌ڕه‌ش راشیگه‌یاندووه ،پێشبینی دەكرێت به ڕووبه‌ری 20 ھەزار دۆنم زه‌وی پەتاتە لە بەردەڕەش بچێنرێت و كەمی بارانیش ھیچ كاریگەریی لەسەر بەرھەمی پەتاتە نابێت، چونكە پەتاتە بەئاوی ژێر زەوی ئاو دەدرێت، بەڵام ئەگەر باران ھەبێت، پێویستی بەئاودان نابێت و تێچووی كەمترە.
ئەندازیار تەحسین سلێمان گۆران روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئەگەر باران به‌ڕاده‌ی پێویست تا سەرەتای مانگی چوار هه‌بێت، پێویستی بە ئاودان نابێت، بەڵام ئەگەر باران نەبێت، پێویستە جووتیاران دەست بە ئاودان بكەن بۆ ئەوەی كاریگەریی لەسەر بەرھەمی پەتاتەكهیان نەبێت .
جێی باشه له ئیستادا نرخی په‌تاته له‌ناوخۆی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ په‌تاته گه‌یشتووه‌ته هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقی ، بۆیه په‌تاته‌ی خۆماڵی پێویستییه‌كی زۆری ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه له ئێستادا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.