وڵاتی میسر لە ناوچەی ڕەفەحی هاوسنوور لەگەڵ ئیسرائیل، بۆ یەکەمجار هێزی سه‌ربازی " کوبرای ڕەش " نمایش كرد ، ئه‌مه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ڕایگه‌یاند بوو، پێویسته خه‌ڵكی غه‌ززه بۆ میسر و ئوردن بگوزرێنه‌وه .
دوای لێدوانەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر میسر و وڵاتانی عەرەبی و پێداگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ میسر و ئوردن، میسر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و دیبلۆماسی پیلانەکەی ڕەتکردەوە و دواین وەڵامیشی نمایشكردنی سه‌ربازی هێزی كوبرای ره‌ش بوو له‌سه‌ر سنووری نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
وەزارەتی ناوخۆی میسر لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بە ناونیشانی "ئاسایشی تۆ، پەیامی ئێمەیە" بە نمایش‌کردنی کۆمەڵێک چەکی نوێ و بەهێز و دەرکەوتنی هێزی "کوبرای ڕەش" ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریی سوپا و بەرپەرچدانەوەی هەر پیلانگێڕیەک دژ بە وڵاتەکەیان پیشاندا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هاوسۆزی خۆیان بۆ گه‌لی سته‌ملێكراوی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر خاكی خۆیان درێژه به ژیان بده‌ن.
هێزی "کوبرای ڕەش" بە بەهێزترین هێزی تایبەتی میسر دادەنرێت، کە ئەندامەکانی بە قورسترین ڕاهێنانە سەربازیەکاندا تێدەپەڕن و نوێترین جۆری چەکەکان بەکاردەهێنن، ئەم هێزە بەوە جیادەکرێتەوە کە تەنیا لە ئەرکە تایبەتەکاندا بەشدارییان پێده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.