تۆڕی میدیایی كوردستان، په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی به‌رێز نه‌ژاد محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی ده‌نگ له كوردستان تیڤی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی تۆڕی میدیایی كوردستانه:-
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌مرۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ به‌رێز نه‌ژاد محه‌مه‌د حەیدەری به‌رپرسی به‌شی ده‌نگ له كوردستان تیڤی كۆچی دوایی كرد.
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆ‌چی دوایی به‌رێز نه‌ژاد ، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە و سەرەخۆشی له خۆمان و هاوكاران و كه‌سوكاری خوالێیخۆشبێت ده‌كه‌ین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هاوكارمان كاك نه‌ژاد بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
تۆڕی میدیایی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.