Erbil 23°C شەممە 19 نیسان 10:56

شەپۆڵێكی دیكە بەڕێوەیە.. ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە و لەم هەفتەیەدا بارانبارینەكە دەست پێ دەكات.

عەلی جابر زیادی شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە بارانبارین لە هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق دەست پێ بكاتەوە.  

راشیگەیاند: لە هەرێمی كوردستان لە شەوی دووشەممەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و كەشوهەوا ناسەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە رۆژی چوارشەممە بارانبارین دەست پێ دەكات.

هەروەها رایگەیاند: بارانبارینەكە دوو رۆژ (چوارشەممە و پێنجشەممە) بەردەوام دەبێت و جگە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەگرێتەوە.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لەم شەپۆڵە، پێش كۆتاهاتنی ئەم مانگە شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.