خۆپشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی به‌سره به‌رده‌وامن، داوا خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
ئه‌مرۆ بۆ جارێكی تر، ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووان و ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردبوو كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له به‌سره خۆپیشاندانیان كرد .
خۆپیشانده‌ران داوای دامه‌زراندن و گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه له خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن تاكو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن كیتان نوێنه‌ری ده‌رچووان رایگه‌یاند كه به‌شداریان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری پارێزگه‌ی به‌سره‌دا كردووه و له ئێستاشدا داوا ده‌كه‌ن كه به فه‌رمی دابمه‌زرێن و هه‌روه‌ها كۆتایی به‌و جیاكاریانه بهێنرێت له‌رووی دامه‌زراندنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد کە خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن و ئەگەر حکومەتی خۆجێی وەڵامی نەداتەوە خۆپیشاندانه‌كه فراوانتر ده‌كه‌ن.
پێش چه‌ند رۆژێك هاووڵاتیانی به‌سره بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌رۆ و دروستكردنی شه‌قام، ده‌ستیان به خۆپیشاندانی فراوانیان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.