ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8-2-2025 زیاتر لە 60 گەشتیار دوای گیرخواردنیان بەهۆی بەفربارین و بەستەڵەک، لە دەڤەری باڵەکایەتی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی رزگار کران.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە گیرخواردنی کۆمەڵێک گەشتیار لە ناوچەکانی پڕژە و وێزەی سەر بە قەزای چۆمان، لەلایەن تیمەکانمانەوە لە چۆمان تواندرا 65 گەشتیار و زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل رزگار بکەین و بیانگەیەنینە شوێنی سەلامەت.
راشیگەیاند: ئەو گەشتیارانە لە شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق و شارەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی بە مەبەستی هاتنە ناو بەفر و بەسەربردنی کاتێکی خۆش هاتبوونە ناوچەکە، کە بەشێکیان بەخێزان و منداڵەوە هاتبوون، بەڵام بەهۆی بەستەڵەکی رێگا و شەپۆڵی بەفربارین، لە رێگادا گیریان خواردبوو و لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆ شوێنی سەلامەت گواسترانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.