”بەڵێنی هەڵڕشتنی پارە و هەڕەشەی كوشتنی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگایەك كردووە“
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی عێراق، یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری شۆڤێنیی عێراق، به چهندین دۆسیهی كوشتن و گهندهڵی و خیانهت لهلایهن دادگاكانی عێراقهوه تۆمهتباره و له پهنای پهرلهمانتارییهوه دهیهوێت خۆی لهو دۆسیانه رزگار بكات.
میدیاكانی عێراقی بڵاویانكردهوه كه یوسف كیلابی، تۆمهتباره به ههرهشهكردن بهكوشتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای واست و هاوكات پێشتر بەڵێنی ئەوەشی پێداون كە ئەگەر بیكەن بە پارێزگار، ئەوا ئامادەیە 15 ملیار دینار بەرتیل بدات.
پێشتر پێگەی (سۆمەڕیە نیوز) لە هەواڵێكدا ناوەڕۆكی سكاڵایەكی محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واستی بڵاو كردەوە كە ئاراستەی فەرمانگەی داواكاری گشتیی عێراقی كردووە و تێیدا ئاشكرای كردووە، یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری عێراق پەیوەندیی راستەوخۆی بە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای واستەوە كردووە و پێشنیازی پێدانی پارەیەكی زۆری بۆ كردوون لەپێناو وازهێنانیان لە فراكسیۆنەكانیان و چوونە پاڵ فراكسیۆنەكەی ئەو.
بهپێی سكالای پارێزگاری واست، پێشتر یوسف كیلابی هەڕەشەی لە هەندێك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكە كردووە بەوەی كە ئەگەر نەچنە پاڵی، ئەوا دەكوژرێن یان دەكرێنە ئامانجی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان. جگە لەوەی هەڕەشەی ئەوەشی لێكردوون كە ئەگەر بە گوێی نەكەن، ئەوا دۆسیەیان لە دادگا بۆ دەكاتەوە، بە تایبەتیش دۆسیەی گەندەڵی.
پارێزگاری واست لە سكاڵاكەیدا نووسیویەتی كە یوسف كیلابی هەڕەشەی لە ژمارەیەك بەڵێندەر و وەبەرهێنەریش كردووە، هەروەها هەوڵی داوە كێشە لە نێوان دوو فراكسیۆن دروست بكات لە ئەنجوومەنی پارێزگاكە. دەشڵێت، یوسف كیلابی ”بە ڕوونی گوتوویەتی ئامادەم بەرامبەر پۆستی پارێزگاری واست، 15 ملیار دینار بدەم.“
مەیاحی جەختی لهو كردهوه كه ئەو كارانەی یوسف كیلابی كردوویەتی، ”دەچنە خانەی تیرۆر و گەندەڵی و خیانەتكردن لە نوێنەرانیەتیكردنی گەل، بۆیە سكاڵای فەرمیی خۆمان پێشكەش دەكەین و داوا دەكەین لێژنەیەك لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن و لەگەڵ تۆمەتبارەكەش بكەن و ئەندامێتییەكەی لە پەرلەمانی عێراق كۆتایی پێ بهێنن.“
يووسف كیلابی یەكێكە لەو پەرلەمانتارە عەرەبە شۆفێنییهكان كە كە بەردەوام لە دژی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەدوا و سكاڵای لە دادگا دهكرد بۆ بڕینی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان. له ئێستاشدا بۆ نانهوهی گرژی و ئاڵۆزی و هاندان، رووی لهو گروپهی له سلێمانی كردووه كه خۆیان ناو ناوە (دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازی) و هانیان دەدا تا خوێندنی ئەمساڵی قوتابخانەكانی سلێمانی و دەوروبەری بفەوتێت و روویهكی ناشرین پیشانی جیهان بدهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.