به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوورییان و دانه‌مه‌زراندن و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان، له شارۆچکەی قوڕنە و چەند ناوچەیەکی جیا لە پارێزگای بەسرە هاووڵاتیان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
به سه‌دان هاووڵاتی له ته‌واوی چین و توێژه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن و داواكارن له حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه كه داواكانیان جێ به‌جێ بكات به دامه‌زراندنی ده‌رچووانی په‌یمانگا و زانكۆكان و چاككردنی دۆخی ئابوورییان.
خۆپیشانده‌ران رایده‌گه‌یه‌نن، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار‌و دانه‌مه‌زراندنیان ئه‌وانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام و له خۆپیشاندانیش به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی خۆجێی بریاریان له‌سه‌ر ده‌دات و ته‌واوی داواكارییه‌كانیان جێبه‌ده‌كرێت.
رۆژی 2ی شوباتی 2025 به ده‌یان كه‌س له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشووتر بریاربوو كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڵام پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان نه‌بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا هیچ په‌رله‌مانتارێك پاڵپشتی له داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران نه‌كردووه، له میدیاكانی عێراقی باس له‌وه ده‌كرێت كه دوور نیه خۆپێشاندانه‌كان ناوچه‌كانی دیكه‌شی بگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.