به‌رپرسێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای دەکات، ڕەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وه‌رگیراوه بۆ 73 هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەته‌كانی ناوخۆ وپێشمەرگە بۆ پێدانی زەوی له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راشیگەیاندووه ، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ وه‌زاره‌تی شارەوانی، ئاشکراشی کردووه ، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆش دەگرێتەوە
جگه له‌وه ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی 9 هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شاره‌وانی به‌پێی گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ناو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
به پێی ڕێنماییه‌كان كه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌رچووه ، هەر فەرمانبەرێك، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت
، دوای وردبینی كردن ناوی کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردنی زەوی، گوتیشی، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لیستەکان بۆ شارەوانییەكان ڕەوانە دەكەین، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، لیستی ناوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچوو
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.