عێراق لە بهرزی دیاردهی کوشتن لە سەرانسەری جیهاندا ریزبهندییهكی بەرزی گرتووه ، چونکە لە چارەکی یەکەمی سهدهی 21دا بەرزترین ئاستی هەیە لە نێو ئەو وڵاتانەدا، کە ئەمهریکای باشوور و ئەفریقا پلەی یەکەمیان بەدەستەوە گرتووە، لە کاتێکدا عێراق لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی یەکەمدا هاتووە.
پێڕستی ڕیزبەندیی وڵاتان بەپێی ڕێژەی کوشتن بۆ هەر 100 هەزار دانیشتووان دەریخستووه، عێراق لە کۆی 196 وڵاتی جیهان لە پلەی 40 دایە و لە جیهانی عەرەبیدا لە لیستی زۆرترین ڕێژهی كوشتندا له پلەی یەکەمدا هاتووە
ڕێژەی کوشتن لە عێراق 10 کەس بووە لە هەر 100,000 دانیشتوواندا، لە کاتێکدا ئەلسالڤادۆر لە ئەمهریکای ناوەڕاست بە ڕێژەی 52 حاڵەتی کوشتن لە هەر 100,000 دانیشتوویەکدا لە پلەی یەکەمدا بووه.
لە جیهانی عەرەبیدا وڵاتی عێراق لە پلەی یەکەمدایە و یەمەن لە جیهانی عەرەبی دووەم و 55 یەمی جیهانە بە ڕێژەی کوشتنی 6.7 کەس لە هەر 100,000 کەسدا
سان مارینۆ لە ئەورووپا پاكترین و ئارامترین ژینگهیه لهڕووی كوشتنهوه لسهر ئاستی جیهاندا و لە پلەی 196 دایە و ڕێژەی کوشتن 0.00 لە 100,000 دانیشتوواندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.