دادگایەکی فیدراڵی ئەمەریکا بڕیارێکی کاتی دەرکرد بۆ هەڵپەساردنی بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ مۆڵەتی کارگێڕی نزیکەی 2200 کارمەندی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەزگاکە
بڕیارەکە لەلایەن دادوەر کارل نیکۆلز، دادوەری دادگای ناوچەیی ئەمەریکا کە لەلایەن ترەمپەوە دەستنیشان کراوە دەرچووه، کاتێک بڕیار بوو مۆڵەتی کارگێڕی بە مووچە بەسەر هەموو کارمەندانی راستەوخۆی دەزگاکە لە سەرانسەری جیهاندا جێبەجێ بکرێت
بڕیارەکەی دادگا دوای سکاڵایەک هات کە لەلایەن سەندیکاکانی نوێنەرایەتی کرێکارانی فیدراڵی و کارمەندانی خزمەتگوزاری بیانی تۆمار کرا بوو کە داوای ڕاگرتنی کاتی دەکەن دژی بڕیارەکەی بەڕێوبەرایەتییەکە کە لە عێراق بە "فەرمانی دەوڵەت" ناسراوە
سکاڵاکە سکاڵایەکی ناکۆکی لە دژی ژمارەیەک بەرپرسی باڵا تۆمار کرد، لەوانە دۆناڵد ترامپ و وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت پیسسنت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ روبیۆ كه بەم دواییانە وەک بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمهریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەستنیشان کرا بوو و بەرپرسانی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەزگاکە بە شێوەیەکی نا یاسایی.
ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەم هەنگاوە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی تێپەڕاندووە، چونکە تەنها کۆنگرێس دەسەڵاتی یاسایی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی دەزگاکە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئهمهریكا
سەندیکاکان لە سکاڵاکەیاندا هۆشدارییان داوە کە بڕیارەکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەزاران هەلی کار لە ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە و دەرەنجامی مرۆیی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە
پێشبینی دەکرێت عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داخستنی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا هەبێت ، بهو پێیهی ئاژانسەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا 2024 بڕی 20 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ عێراق ڕاگەیاند بۆ باشترکردنی ئاو و پاکوخاوێنی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.