كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزە لە سنووری سلێمانی روویداوە و سەرچاوەكەشی لەناوخۆی ئێرانەوە بووە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ كاتژمێر 6:38ی ئێوارە بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.
راشیگەیاند: چەقی بوومەلەرزەكە لە شاری بانەی ئێران لە دووری 27 كیلۆمەتر لە سنووری عێراق روویداوە.
هەروەها رایگەیاند: گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووە بە ئامێری رێختەر.
دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی كەمی پلەی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییانی سلێمانی هەستیان پێ نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.