Erbil 12°C پێنجشەممە 06 شوبات 02:10

ئەحمەد شەرع سەردانی عێراق دەكات

100%

عێراق بانگهێشتی ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر دەكات بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی كە بڕیارە لە ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

عامر فائیز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران بەفەرمی نامەی بانگهێشتنامەیان بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا نەناردووە، بەڵام ئەو یەكێك دەبێت لە بەشداربووانی كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی.

راشیگەیاند: پێشتر سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی كردبوو و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆببووەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە عێراق پەیوەندی فەرمی لەگەڵ حكوومەتی نوێی سووریا هەیە.

پێشتر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی لە كۆتاییەكانی ئایار (مانگی 5)ی ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد شەرع دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، لە چەند رۆژی رابردوودا وەك یەكەم شوێن سەردانی هەردوو وڵاتی سعوودییە و توركیا كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.