Erbil 21°C چوارشەممە 02 نیسان 02:18

%20ی پرۆژەی دووسایدی شێخان- لالش تەواو کراوە

کوردستان TV
100%


پرۆژەی دووسایدی شێخان - لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن کابینەی نۆیەم دانراوە؛ لە شێخان دەست پێدەکات تاکوو دەروازەی پەرستگەی لالش و ماوەی تەواوکردنی 400 ڕۆژە و لە ئێستادا %20ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە.

پرۆژەکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و دووساید و بە درێژایی 9 کیلۆمەتر دروست دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و هەروەها ئاسانکارییەکی باش بۆ شۆفێران و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

 

شوان عه‌زیز

 

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.