Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:01

بەهۆی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری.. كێبلی مۆلیدەكان لەناو بازاڕی سلێمانی لێ دەكرێنەوە

کوردستان TV
100%

دوای دابینكردنی كارەبای پریپەیت و 24 كاتژمێری لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە نزیكەی هەزار مەتر كێبلی مۆلیدەكان لە ستوونەكانی كارەبا لەنێو لە بازاڕی شاری سلێمانی لێكرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە"بە چەند قۆناغێک له‌ فلكه‌ی خانه‌قا تا نزیک مزگه‌وتی قەرەچێوار‌هەردوو ده‌ستی ڕاست و چه‌پی شەقامەکە، نزیكه‌ی هه‌زار مه‌تر تویست كێبلی مۆلیده‌ لە ستوونەکانی کارەبا لێكرانەوە".

بڵاویشی كردەوە "دوای جێبەجێکردنی سیستمی کارەبای پریپەیت بەسەر فیدەرەکانی ناو بازاڕ، ماوەی ساڵێک زیاترە بەهۆی بوونی کارەبای نیشتمانی بەردەوام، سەرجەم مۆلیدەکانی ناو بازاڕ هەڵگیراون".

هەروەها بڵاوی كردەوە "لەژێر چاودێری هۆبەی ناوەندی شار، سەرجەم تویست کێبلەکان لێ دەکرێنەوە کە سیمایەکی ناشرینی بەخشیبوو بە شەقامەکانی ناو بازاڕ جگە لە دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کارمەندانی چاکسازی، بارزۆریش بوو بۆ ستوونەکان".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە پێشتریش کێبلی مۆلیدەی چەند شەقام و بازاڕێکی دیکەش لە سنووری شاری سلێمانی لێکرابوونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.