وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار ئەپڵیكەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن كارا دەكات و سەرجەم قوتابییانی قوتابخانە و پەیمانگا حكوومییەكان دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە نمرەكانی وەرزی یەكەمیان بە دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "بۆ یەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان ملیۆنێك و 763 هەزار و 672 قوتابی لە 6 هەزار و 935 ناوەندیی خوێندنی حکوومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە".
راشیگەیاند "لە ئێستاوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) و لە هەموو قوتابخانە و پەیمانگە حکوومییەکان، قوتابیان و بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن نمرەکانیان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی)".
هەروەها رایگەیاند "پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی – پەروەردە، نمرەكان دەبنە ئەنجامی کۆتایی".
وەزارەتی پەروەردە پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ داخڵبوونی ئەپڵیكەیشنی ئی – پەروەردە، قوتابییان دەتوانن لە رێگەی سیریاڵی قوتابی كە لەسەر کارتی نمرەکەی هەیە داخڵی ئەپڵیكەیشنەكە بن، هەروەها ڕێکەوتی لە دایکبووونی دەبێتە وشەی نهێنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.