Erbil 18°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:26

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ.. دۆخی تەندروستی ئەو كەسەی گورچیلەی بەرازی بۆ دانرابوو

کوردستان TV
100%

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، تەندروستی ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكییەی كە گورچیلەی بەرازی بۆ دانرابوو باشە و تەنانەت ژمارەیەكی پێوانەییشی شكاندووە.

بەر لە دوو مانگ توانا لۆنی كە ئافرەتێكی خەڵكی ویلایەتی ئەلابامای ئەمەریكایە، نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ كرا.

ئێستا 61 رۆژ بەسەر نەشتەرگەرییەكە تێپەڕیوە و توانا تەندروستی باشە، بەمەش دەبێتە یەكەم كەس زۆرترین ماوە بژیت دوای نەشتەرگەری چاندنی ئەندامێكی بەراز لە جەستەیدا.

لەماوەی رابردوودا نەشتەرگەری چاندنی ئەندامی بەراز بۆ چوار هاووڵاتی ئەمەریكی ئەنجامدرابوو كە دوو گورچیلە و دوو دڵ بوو، بەڵام هیچ كام لەو چوار كەسە نەیتوانیبوو 60 رۆژ دوای نەشتەرگەرییەكە بژین.

ماوەی دوو مانگە پزیشكەكان بە چڕی چاودێری دۆخی تەندروستی توانا دەكەن و بەپێی پشكنینەكان سەرجەم پزیشكەكان گەشبینن.

لە ساڵی 2021 یەكەم نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ لە نەخۆشخانەی لانگۆن لە ویلایەتی نیۆیۆڕك لە ئەمەریكا ئەنجامدرا، ئەو كات پڕۆسەكە بە سەركەوتوو دانرا هەرچەندە كەسەكە مێشكی لەدەستدابوو و تەنیا دڵی كاری دەكرد.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.