Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:06

ئەم دوو گەنجە پارە و دەمانچە و زێڕیان دزیوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری گەنجی دەستگیركرد كە لە شارۆچكەی خەبات چەندان تاوانی دزیكردنیان ئەنجامدابوو.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوو تۆمەتبارمان بە ناوەکانی (ع. ع. ح) و (ش. ع. ح) بە تاوانی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد.

تۆمەتبارەكان لە سنووری شارۆچكەی خەبات هەڵسابوون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی دزیکردن، کە لەلایەک بڕی (8 ملیۆن دينار) و (28 هەزار دۆلار) و دەمانچەیەک و بڕێک پارەی ئێرانییان دزیبوو، هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە بڕی (750 هەزار دینار) و (450 دۆلار) و بڕێک زێڕیان دزیبوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.