وەزارەتی کارەبا لە هەوڵەکانی بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە و بۆ ئهم مهبهستهش له ناحيهى عهربهتى پارێزگهى سلێمانی كارگەیەكی كەرتی تایبەت، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.
وێستگەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وزە نوێبووەوهكانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی جێبەجێ كراوە و لە قۆناغی كۆتاییدايه.
ئەو جۆرە پرۆژانە کە دۆستی ژینگەن، دەبنه هۆی باشترکردنی سێکتەری کارەبا و کاراسانی بۆ هاوبەشان و هاووڵاتیيان بۆ سوودمەندبوون لە کارەبای بەردەوام، وەزارەتی کارەبا هاوکار و پاڵپشتی ئەو جۆرە پرۆژانەیە.
جێی ئاماژەیە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستەمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشیمانی مانگانە بە شێوەی (مەقاسە) لە خەرجیی كارەبا نیشتمانییەکەی دەردەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.