لە درێژەی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان لە مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، تیمی هۆشیارکردنەوە لە قەزای پێنجوێن، کە مه‌ترسيدارترين ناوچەی شوێنی پیسبووی هەرێمی کوردستانە بە مین و تەقەمەنی، سەردانی ژمارەیەک لە گوندی سنوورەکەیان کرد و پەیامەکانی هۆشیاریيان ئاراستەی گوندنشینان و هاووڵاتیيان کرد، بە مەبەستی خۆپاراستنیان لە مەترسیيەکانی مین و ته‌قه‌مه‌نى و دووربوونیان لە ڕووداوی نەخوازراو.
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا ساڵانە پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە دەگەیەنێتە هەزاران هاووڵاتيی کوردستان و لە جۆر و شێوازەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقیو شارەزایان دەکات و هۆشیاریان دەکاتەوە.
هاووڵاتييان له هه‌ر كات و شوێنێك ده‌توانن بێبه‌رانبه‌ر په‌يوه‌ندى به گهرمههێڵى 182ى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مينهوه بكه‌ن و له هه‌بوونى مين و ته‌قه‌مه‌نى ئاگه‌دارمان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.