پۆلیسی راپەڕین راگهیهندراوێكی له بارهی شهڕهكهی ڕانیه بڵاوكردهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بوو.
ئاماژهی بهوهش داوه، سێ لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە بە هۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کران وە یەکێك لە بریندارەکان بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە رێگادا گیانیلەدەستدا.
پۆلیسی راپەڕین دهشڵێ، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (406) و (405 ف 31) لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.