Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:57

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆدەبنەوە

100%

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆدەبێتەوە. 

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی1ی2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا؛ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆدەبێتەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای دانوستانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین دێت. بەم نزیکانە لە قەتەریش درێژە بەو دانوستانانە دەدات.

ده‌شڵێ، ئێستا هەموو سەرنجێک لەسەر کەمکردنەوەی گرژی و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی لێکگەیشتن و هاوکاری زیاتر، لەنێویاندا مافەکانی گەلی کورد لە سووریا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.