حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا باج و رسووماتی لە بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی شاری هەولێر ببەخشێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: لەپێناو پاراستنى ماف و بەرجەستەكردنى عەدالەت لەنێوان هاووڵاتيیانى خاوەن ماف له كەرتی گردجووتيار و زياتر خزمەتكردنيان، له هەنگاوێكى كردارى دڵخۆشكەرانەدا و لەبەر ڕۆشنايى بڕيارى نووسينگەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی شارەوانى و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە لێخۆش بوون له سەرجەم باج و ڕسوماتەکانی تۆمارکردن (به ناوكردن) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە له كاتى تۆماركردنى زەوییەكانيان كە وەک قەرەبوو بۆیان دياريكراوه.
راشیگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى خاوەن زەويیەكانى ژمارە (15 تاوەکو 1150 و 2571 تاوەکو 3498) لە کەرتی گردجوتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگاى بەرايى هەولێر 6 ياخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسوولەی پێڕاگەیاندن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.