ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێكی دڵتەزێن لە شاری ئەشافنبۆرگ لە ئەڵمانیا رووی دا، كەسێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر چەند منداڵێكی باخچەی ساوایان و یەكێك لە منداڵەكان گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند كە چەقۆ وەشێنەكەیان دەستگیركردووە كە بەڕەگەز ئەفغانییە و تەمەنی 28 ساڵە، پێشتریش بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.
رووداوەكە كاتێك روویداوە كە چەند مندڵێكی باخچەی ساوایان لەگەڵ دوو لە مامۆستاكانیان لەنێو باخچەیەكی گشتیدا خەریكی كات بەسەربردن بوون.
تۆمەتبارەكە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر منداڵەكان و مامۆستاكان، لە ئەنجامدا یەكێك لە منداڵەكانی كوشتووە، هەروەها پیاوێكیش كە هەوڵی رێگری كردووە، ئەویش لەلایەن تۆمەتبارەكەوە كوژراوە كە تەمەنی 41 ساڵە.
پۆلیسی ئەڵمانیا جەختی كردەوە كە رووداوەكە دوورە لە كاری تیرۆریستی، بەڵكو تاوانێكە و لەژێر كاریگەری ماددەی هۆشبەرەوە ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.