وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و، ڕایگەیاند: کوردەکان لە سووریا جوانیی و گەشاوەیی بۆ فرەچەشنی گەلی سووریا زیاد دەکەن.
شەیبانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کورد لە سووریا لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا ڕووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە بووەتەوە و، ڕایگەیاند: هەوڵ بۆ بنیاتنانی وڵاتێک دەدەین کە تیایدا هەموووان هەست بە یەکسانیی و دادپەروەریی بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.