وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی ناوەندی خلیسکێنەی کارتاڵکایا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 10 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 32 کەس.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد ئەمڕۆ کاتژمێر 3:27ی خولهكی بهرهبهیانی ئهمڕۆ دووشهممه 21ی1ی2025، لە هۆتێلێکی ناوەندی خلیسکێنەی کارتاڵکایا ئاگر کەوتووەتەوە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە 267 کارمەندی دامودەزگا جیاوازەکان بەشداریان لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا کردووە و، کارەکان بەردەوامن و گوتی: بە داخەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 10 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 32 کەس، داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو هاووڵاتیانەمان دەکەم کە گیانیان لەدەستداوە و شیفای بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.