بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی1ی2025، شەپۆڵێکی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتەوە، بەڵام نەبۆتە هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ.
سەردار ئیبڕاهیم، بەرپرسی تیمی بەفرراماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: ئەم شەپۆڵە بەفر بارینە لە حاجی ئۆمەران ئەوەندە کاریگەری نەبووە و هیچ ئاستەنگێکی بۆ بواری هاتووچۆ دروست نەکردووە، بەفر بارین لە سەنتەری حاجی ئۆمەران نەگەیشتۆتە 10 سانتیمەتر، بەردەوامیش تیمەکانی بەفرراماڵین رێگای گشتیان پاککردۆتەوە و خوێیان لەسەر شەقامەکان پڕژاندووە بۆ ئەوەی بەهۆی بەستەڵەک ئاستەنگ دروست نەبێت.
سەبارەت بە رێگای نێوان سۆران و دەڤەری راپەڕین، راشیگەیاند: لە زینێ وەرتێش بە هەمانشێوە هیچ ئاستەنگێک بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست نەبووە و لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری بەردەوامە.
پەیامنێر: کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.