Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:10

سبەی لە سەنتەری شارەكان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، هەروەها كەشوهەوا بەجۆرێك سارد دەبێت كە چاوەڕوان دەكرێت لە سەنتەری شارەكانیش بەفر ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

راشیگەیاند: لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر ئەگەر هەیە بەفر و بارانبارین بە تێکەڵی ببارێت، هەروەها لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێرگای هەڵەبجە ئەگەری بەفربارین هەیە.

هەروەها رایگەیاند: کەشوهەوای ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما لە شەواندا دەچێتە ژێر سفری سیلیزی.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: بارانبارینەكە سەرەتا لە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێ دەکات و دواتریش کاریگەری شەپۆڵەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و هەولێر و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر (دیبەگە و قەراج و مەخموور و شەمامک و کەندێناوە) دەگرێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە کاریگەری ئەم شەپۆڵەی بەفر و بارانبارینە هەتا درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت و دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.