وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕال لە ساڵی 2024 تەنیا 10 مووچەی ناردووە و ئەو پارەشی كە نێردراوە بە 52 گوژمە گەیشتووە.
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەپێی کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەنديی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، لە (1/1/2024 تا 31/12/2024) وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە کۆی (20،910،463،950،000) تەنها (10،026،883،544،589) دیناری ناردووە.
بڵاویشی كردەوە: ئەو رێژەیەی نێردراوە دەکاتە تەنها (48٪)ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ساڵی 2024 وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا: ئەو تەمویلەی بۆ مووچە نێردراوە بە نزیکەیی دەکاتە مووچەی 10 مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکەدا، وە ئەو پارەیەشی ناردوویەتی بەپچڕپچڕ و بە (52) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.