Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:51

بڕیارێكی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌

100%

 چوونی هونەرمەند و رۆژنامه‌نووس و كەسانی ناو سۆشیال میدیا و كه‌سانی دیكه‌ بۆ خانەكان بەمەبەستی خۆدەرخستن قه‌ده‌غه‌كرا.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی1ی2025، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ بڕیاری كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت منداڵی ناو خانەكان لە میدیاكاندا پێشان بدرێت، رێگەش بە هیچ هونەرمەند و رۆژنامەنووس و كەسانی ناو سۆشیال میدیا نادرێت بەمەبەستی رێكلام و بانگەشەی كەسی، لەناو خانەكان ڤیدیۆ بگرێت و بڵاوی بكاتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەر كەسێك سەرپێچیی ئەو بڕیارە بكات لە خانەكانی منداڵان، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.

لە بەشێكی بڕیارەكەدا هاتووه‌، بەهیچ شێوەیەك نابێت كەیسی خانەی بەساڵاچووان لەلایەن كەناڵەكانی راگەیاندن پێشان بدرێت، تەنیا بە خواستی خۆی و پەنجەمۆری ئەو بەساڵاچووە نەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.