ئهمڕۆ چوارشهممه 15ی1ی2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بهوهكرد، وەزارەتی دارایی فیدرال وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، دادپەروەر نەبووە و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی، سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ بەربەست.
وهزارهت رایگهیاندووه، بەپێی کەشفی حسابی وەزارەتمان لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەنها (10,026,883,844,549) دیناری وەک شایستەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ناردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە.
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2024، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار، بەمەش دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لە تەرخانکراوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی 2024 لای حکوومەتی فیدراڵی ماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.