حكوومەتی عێراق بڕیاری دا بۆ لەمەودوا چەند چینێكی كۆمەڵگە لە پارەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆڕت و كارتی نیشتمانی و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە تەواوی ببەخشرێن.
بەگوێرەی نووسراوێك كە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە هاتووە "محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سێ چین لە هاووڵاتییان پارەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆڕت و كارتی نیشتمانی و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نادەن و ببەخشرێن".
ئەو كەسانەی دەبەخشرێن بریتین لە: ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ئەو كەسانەی نەخۆشی ئۆتیزمن، لەگەڵ ئەو كەسانەی نەخۆشی تەلاسیمیایان هەیە.
وێنە: دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.