ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.