وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئاگەدارینامەیەک ، ڕایدەگەیەنێت؛ سەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئاگەدار دەکەینەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری لەبارەی ڕووبەری چێندراو و جۆری گەنم و جۆری ئاودان، سەردانی هۆبە و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن، بە مەبەستی ئامادەکاری و ئامادەکردنی زانیاریی تایبەت بە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان بۆ وەرزی 2024-2025 بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان فۆرمی ساڵی ڕابردوو کار دەکرێت و پرۆسەکەش ماوەی 40 ڕۆژ دەخایەنێت، لە ڕێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2025 دەست پێ دەکات، تاکوو 16ی شوباتی 2025 بەردەوام دەبێت.
له كۆتاییدا وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژهی بهوهش داوه، دواتر سەرجەم فەرمانگەکانی کشتوکاڵی پارێزگەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بە نووسراوی فەرمی زانیارییەکان پەسەند دەکەن و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوونی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.