Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 16:38

كریستیانۆ چوار ساڵی دیكە لە یاریكردن بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی رێككەوتووە بۆ ماوەی چوار وەرزی دیكە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

رۆناڵدۆ كە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، لە ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسڕ لە خولی سعوودییە ئیمزا كرد و لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی گرێبەستەكەی كۆتایی دێت.

میدیاكانی سعوودییە بڵاویان كردەوە: كریستیانۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی نەسڕ رێككەوتووە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بڵاویشیان كردەوە: گرێبەستە نوێیەكەی كریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ بۆ ماوەی چوار وەرزی دیكە دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەم دواییە باس لەوە دەكرا كریستیانۆ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نەسڕ نوێ ناكاتەوە و دەگەڕێتەوە خولەكانی ئەوروپا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.