هه‌ر له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گرینگيی بەهێزکردنی تێگەیشتنی نیشتمانيى نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێویستيی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەشداريی هەموو پێکهاتەکانی وڵات لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات‌دا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگيى پابەنديى بە دەستووره‌وه وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان پێکهاتەکانی وڵات‌دا.
هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی بەردەم وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو کە پشتگیريی سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بکات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه كرد و جەختیان لە بره‌ودان به هاريكارى و هەماهەنگيی هاوبەشى لايه‌نه سياسييه‌كان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی، به‌سه‌ر وڵاته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم كۆبووه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.