Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:41

"پێویستە لە بودجەی 2025 شایستە داراییەكان و مووچە بێ كێشە و بەربەست مسۆگەر بكرێت"

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەمواری یاسادی بودجەی 2025 شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێ كێشە و بەربەست مسۆگەر بكرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرینگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق، دووپات کرایەوە‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2025 به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بێ کێشه‌ و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.

لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که‌ و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له‌ پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ئاڵۆزییه‌کان، کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.