Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:27

پەرلەمانی عێراق درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی پەسند كرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە پەسند كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆكایەتی مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەكەدا پەرلەمانتاران دەنگیان دا بە بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە.

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق بڕیاری دابوو لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە، واتە لە رێكەوتی 7/1/2025 تاكو 6/1/2027.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.