سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ڕووخاندنی ڕژێم گەڕانەوە بۆ وڵات خێرا بووە و ڕایگەیاند: دڵنیام لە دوو ساڵدا 14 ملیۆن هاووڵاتی سووری دەگەڕێنەوە بۆ وڵات.
لە لێدوانێکیدا بۆ جۆ هاتاب، بەرهەمهێنەری ناوەڕۆک لە پلاتفۆرمی یوتیوب، شەرع باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە 61 ساڵ وڵاتی بەڕێوەبرد، ئەو کەسانەی بە زۆرەمڵێ ئاوارە و دەربەدەر کرابوون و ناچاربوون ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن، گەڕانەوەیان بۆ وڵات دەستیپێکردووە.
شەرع جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە درێژایی ئەو پرۆسەی بەهۆی ڕووخانی ڕژێم هاتووەتە ئاراوە، ئەو کەسانەی لەو ناوچانەی کۆنترۆڵکراون ئاوارە نەبوون، بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵکی زیاتر هاتوونەتەوە بۆ ژیان لێرەدا، ئێستاش هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەبێ کێشە بەیەکەوە دەژین.
ئەحمەد شەرع ئاماژەی بە زیادبوونی گەڕانەوە ئاوارە و پەنابەرانی سووری کرد بۆ وڵاتەکەیان و ڕایگەیاند: دڵنیام لە دوو ساڵدا 14 ملیۆن هاووڵاتی سووری دەگەڕێنەوە بۆ وڵات، تەنیا یەک بۆ 1،5 ملیۆن کەس دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.