ئەحمەد عودە بە "پیاوی ڕووسی باشوور" و "ئەندازیاری رێککەوتنەکان" لەگەڵ حکومەتی پێشووی سوریا ناسراوە. ئەو شەڕی دژی هەردوو گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و هێزەکانی بەشار ئەسەد کردووە، هەرچەندە هەندێک جار لە سوپای سوریادا چالاک بووە. لە هەمان کاتدا بە ئاشکرا خۆی لە تەوەری حیزبوڵڵا و ئێران دوور خستووەتەوە.
لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، چیرۆکی ژیانی ئەحمەد عودە بە چەندین بەرزی و نشێوی و پەیوەندییەکی ئاڵۆز و دژ بەیەک بەخۆیەوە بینیوە. بەڵام ئەو کێیە و بۆچی لەم دواییانەدا ناوەکەی هاتووە؟
لە بەرەبەیانی 8 ی کانوونی یەکەمدا، کاتێک دیمەشق بە هەواڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە لایەن سوپای سوریاوە بەئاگا هات، ئەحمەد عودەی تەمەن 40 ساڵ بینرا کە لەگەڵ هێزەکانی بە شەقامە چۆڵەکانی پایتەختدا دەجوڵێت. ئەندامانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە دیمەشق و هەندێک کەسیش ئەم هەنگاوەیان وەک هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ڕکابەریکردن لەگەڵ ئەحمەد شارع دەبینێت کە لە باکوورەوە بەرەو پایتەخت دەڕۆیشت.
ئەو ساتە مێژووییەی بەرەی باشوور بە "شکاندنی کۆت و زنجیرەکان" لە پایتەخت وەسفی کرد، یاخیبوونێک بوو لە دژی ئەو ڕێککەوتنانەی کە ئەحمەد عودە لە ماوەی چەند ساڵێکدا لەگەڵ ڕژێمی پێشووی سوریا کە ڕوسیا پشتیوانی دەکرد.
پەرەسەندنەکانی لەناکاو و گۆڕانی هاوپەیمانێتییەکان
ئەحمەد عودە خەڵکی شاری بوسرە لە پارێزگای دەرعایە ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق خوێندووە و خزمەتی سەربازی لە سوپای سوریا تەواو کردووە. دواتر بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئیمارات.
بەڵام ئامادەنەبوونی زۆری نەخایاند ساڵێک دوای دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا لە دەرعاوە گەڕایەوە وڵات و بەشداری لە خەباتی چەکداری دژ بە ڕژێم کرد پەیوەندی کرد بە سوپای ئازادی سوریا و فەرماندەی بەتالیۆنی شەباب ئەلسوننەی کرد. بەتالیۆنەکە بە تێپەڕبوونی کات فراوانتر بوو و چەند جارێک ناوی خۆی گۆڕی تاوەکو لە تەمووزی 2018 لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتە رێککەوتن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی مێژووی زارەکی سووریا، ئەحمەد عودە سێ برای خۆی لە شەڕەکەدا لەگەڵ سوپای سوریای ئازاددا لەدەست داوە، لەکاتێکدا خۆی لەگەڵ ئەو گروپەی کە فەرماندەیی دەکرد لە دەرعا شەڕی دەکرد. لە ساڵی 2014 پەیوەندی کرد بە بەرەی باشووری سوپای ئازادی سوریا و دواتر دەستی بەسەر شاری بەسرەدا گرت.
گەڕانەوەی بۆ دەرعا ڕووبەڕووی ناڕەزایی بووەوە. دەوترێت هەرگیز پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جەبهەت ئەلنوسرە و گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی تری شارەکە نەبووە، هەرچەندە شانبەشانی ئەوان بۆ ئامانجێکی گەورەتر شەڕی کردووە: ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد.
لە پاڵپشتی سەنتەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بۆ پارەی سنورداری ڕوسیا
بە تێپەڕبوونی کات، گروپەکەی ئەحمەد عودە بوو بە یەکێک لەو گروپە سەرەکیانەی کە زۆرترین پاڵپشتی دارایی لە پارێزگای دەرعا بەدەست دەهێنا و لە سەنتەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا کە بارەگاکەی لە ئوردن بوو، پارەی وەردەگرت.
جگە لەوەش، بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، بەهۆی پەیوەندیی خێزانی لەگەڵ خالید ئەلمەحەمید، بازرگانێکی سوری کە لە ئیمارات دەژی، پاڵپشتی دارایی و پارەی لەو وڵاتە وەرگرتووە.
بەڵام ئەم پاڵپشتییانە لە کۆتایی ساڵی 2017 وەستاون. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیکی ئەو پارە بۆ "کەمترین" کەم کراوەتەوە و بەزۆری سنووردار بووە بۆ پێدانی مووچەی سەربازەکان. ئەمجارە پارە لە ڕوسیاوە هات.
لە ساڵی 2018، هێزەکانی حکومەتی سوریا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باشوور و لەگەڵ ڕوسیا کە پشتیوانی بەشار ئەسەد بوو. ڕێککه وتننامه که بریتی بوو له ڕاده ستکردنه وه ی چه کی قورس و دیاریکردنی ڕه وشی ده ستگیرکراوان
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ، لەو ماوەیەدا ئەحمەد عودە بووە بە فەرماندەی فیرقەی هەشتەم کە لەڕووی ڕێکخراوەییەوە بەشێک بوو لە سوپای فەرمی سوریا هەروەها لە کۆتایی ساڵی 2020 پەیوەندی بە فەیلەقی پێنجەمەوە کرد کە لەژێر دەسەڵاتی لقی ئاسایشی سەربازیدا کاری دەکرد.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو سەربەخۆ بوو لە هێزەکانی ڕژێم و فەرماندەیی تایبەتی هێزەکانی کە لە چەند هەزارێک کەس پێکهاتبوون، هێشتەوە.
ماوەی دواتر زۆر ئارام نەبوو. شارەکانی باشوور پێکدادانێکی پچڕ لە قەراغی دەرعا بەخۆوە بینیوە، هەم لەنێوان هێزە سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی سەربازی و هەم لەنێوان هەندێک گرووپی سەرهەڵداوی ناوخۆیی و هێزەکانی ڕژێم. لەو ماوەیەدا، ئەحمەد عودە لە نێوان دەرعا و ئوردن گەشتی کرد کە خێزانەکەی لەوێ دەژیان. ئەو دوو ژنی هەیە و باوکی شەش کوڕ و دوو کچە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 جارێکی تر ناوی دەرکەوتەوە، کاتێک هێزەکانی بەشدارییان لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە دژی شانە داعشییەکان کرد. یەکێک لەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی کوژرانی ئەبو حەسەن هاشمی قورەشی سەرکردەی داعش لە ناوچەی جاسم
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەرگرتن لە دەستدرێژی بە سەرکردایەتی حیات تەحریر شام و پاڵپشتی تورکیا لە دژی ڕژێمی سوریا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا، گروپەکانی باشووریش دەستیان بە جوڵە کرد و دەستیان بەسەر هەندێک شوێنی حکومەت و ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکاندا گرت. لە 6 ی کانوونی یەکەمدا "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی باشوور" پێکهێنرا کە گروپە چەکدارەکانی دەرعا و سوەیدا و قونەیترە لەخۆ دەگرت. ئەم هێزە هاوپەیمانانە دەستیان کرد بە پێشڕەوییان بەرەو دیمەشق
پێش کاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانی 8 ی کانوونی یەکەم، ئەحمەد عودە و هاوەڵەکانی یەکەم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون کە چوونە ناو گۆڕەپانی ئەمەوی دیمەشق و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر خەڵکی سوریا هەواڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدیان بیست. هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەندێک لە ناوەندە گرنگەکانی پایتەخت بڵاوەیان پێکرد، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بە فەرمانی فەرماندەکەیان گەڕانەوە بۆ باشوور.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد عودە بە بی بی سی ڕاگەیاند کە گەڕانەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشە و پێکدادان بووە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرکەوتندا. ئەم لێدوانە ئاماژە بۆ نەبوونی ئاسانکاری هێزەکانی ژێر فەرماندەیی عودە دەکات بە بەراورد بە حەیات تەحریر ئەلشام.
سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو گروپە چەکدارەکان دەکەن، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی باشوور بڕیاری دا چەکەکانی بهێڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕایانگەیاند کە ئامادەن لە ژێر سایەی وەزارەتی بەرگری نوێدا کار بکەن.
ڕۆڵی سەرکردایەتی لە داهاتوودا؟
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد عودە بە کەسێکی خاوەن عەقڵییەتی بەهێز و کەسایەتییەکی بەهێز و توانای کاریگەری لەسەر کەسانی دەوروبەری وەسف دەکات و هیوادارە لە داهاتوودا ڕۆڵێکی گەورەتر بگێڕێت. ئەم هیوا و ئاواتانە لەوانەیە بۆ سەرکردەکانی ئێستا دڵخۆشکەر نەبن، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو دەنگۆ و پێشبینیانەی سەبارەت بە ئاواتەکانی عودە بۆ ڕۆڵگێڕان لە داهاتووی سوریادا.
بە پشت بەستن بە هاوپەیمانە ناوچەییەکانی، پێدەچێت هەڕەشە بێت بۆ سەر ڕوخساری نوێی سەرکردایەتی سوریا، ئەحمەد شەرا، کە کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی.
عەبدوڵڵا عەلی، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئەلنەهار لوبنانی و شارەزای گروپە ئیسلامییەکان ئاماژەی بە کشانەوەی ئاسانی هێزە چەکدارەکان لە دیمەشق بۆ باشوور کرد و گوتی "هەمان ئەو هێزانەی کە چەندین مانگ شەڕیان دەکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەیەک بە ئاسانی کشانەوە کاتێک پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی وڵاتەوە هەبوو. ئەمە لەوانەیە ئاماژە بە بوونی رێککەوتنی نێودەوڵەتی بکات کە توانای زیاتریان هەیە."
ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت: «ئەگەر ئەرکی عودە مەترسی بۆ سەر ئەحمەد شەرا دروست بکردایە، دیمەشقی بەجێ نەدەهێشت. بەڵام پاشەکشەکەی ئەوە نیشان دەدات کە ڕۆڵی تەنها بۆ دەرعا و باشوور سنوردارکراوە." عەبدوڵڵا عەلی ووتی، ئەو باوەڕی وایە عودە و گروپەکەی پابەندن بە بەڕێوەبردنی دەرعا و ناڕازین لە پێکهاتە نوێیەکانی سوپای سوریا و ئەو دامەزراندنانەی کە سەرکردەکانی گروپەکانی باشوور و سوپای ئازادی سوریا و ئەفسەرە هەڵگەڕاوەکان پشتگوێ دەخەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەر گرژی و ناکۆکییەک لەگەڵ گروپەکە لەوانەیە ئەو ئاستەنگانە زیاد بکات کە ئەحمەد شەرا ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە بوارە جیاجیاکاندا. ئەمە بەتایبەتی گرنگە بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری بەرەی باشوور کە هاوسنوورە لەگەڵ ئیسرائیل.
عەبدوڵڵا عەلی گوتیشی ئەوە شاراوە نییە کە ئیمارات و میسر و سعودیە لە بارودۆخی ئێستای سوریا ناڕازین. ئەمە لەوانەیە پرسیار دروست بکات سەبارەت بە ڕۆڵی شاراوەی ئەحمەد و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی ئێستادا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پشتیوانییە عەرەبییە ناوچەییەی کە وەریدەگرێت.
بە وتەی عەلی، ئەم وڵاتانە یان یارمەتی حکومەتی نوێی سوریا دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی کاروباری وڵاتەکە، یان پشتگیری شۆڕشی دژە حکومەت دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.