نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی 1ی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان ، له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و دواتریش لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دواتریش لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه 2025/1/12 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى گه‌یيشتنى به به‌غدا، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراقى فيدراڵ و د. مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه چوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بڕياره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى، بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، جەختیش کرايه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیيی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سەرۆک وەزیران ئه‌لسوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.